میدیا فەرمییەکانی ئێران کۆتاییهاتنی گەڕێکی نوێی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتنیان لە مەسقەتی پایتەختی عومان ڕاگەیاند، کە تایبەت بوو بە پرسی ئەتۆمی و دۆزینەوەی ڕێگەچارە بۆ پرسە هەڵپەسێردراوەکان.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ئەندامی باڵای شاندی دانوستانکار لە لێدوانێکدا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی ئەنجامی کۆبوونەوەکانی بە "ئەرێنی" وەسف کرد و ڕایگەیاند: "لە کەشێکی زۆر ئەرێنیدا، ئاڵوگۆڕی پێشنیارەکانمان کرد و لایەنی بەرامبەریشمان لە ڕوانگە و تێڕوانینەکانی خۆمان ئاگادار کردەوە."
عێراقچی جەختی لەوەش کردەوە، هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر "بەردەوامبوونی دانوستانەکان" و گوتی: "لەسەر بنەمای ئەوەی گفتوگۆمان لەسەر کردووە، هەردوولا گەڕاونەتەوە بۆ تاران و واشنتن بۆ ڕاوێژکردن، تاوەکو لە قۆناغی داهاتوودا بڕیار لەسەر کات و میکانیزمی بەردەوامیی کۆبوونەوەکان بدەین."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.