سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی دکتۆر نووری عوسمان، پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی دکتۆر نوور و کەسوکار و ئاشنایانی کرد.
دەقی پرسەنامەی سەرۆک بارزانی بۆ دکتۆر نووری عوسمان
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێز دکتۆر نووری عوسمان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زەکیە ئەمین عەبدولڕەحمان)ـی دایکی بەڕێزتانمان پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین ڕۆحی دایکی خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرین شاد ببێت و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
6ی شوباتی 2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.