Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 15:26

لە پاکستان تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە مزگەوتێکی شیعەکان 30 کوژرا و 130 برینداری لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%

لە مزگەوتێکی شیعەکان لە شاری ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژیدا لانیکەم 30 کەس کوژراون و 130 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەمرۆ هەینی 6ـی شوبات، سەرچاوەیەکی پۆلیس بە ئاژانسی هەواڵی ''فرانس پرێس''ی ڕاگەیاند: تەقینەوەکە ڕاستەوخۆ دوای تەواوبوونی نوێژی هەینی لە ناوچەی ''تارلای'' ڕوویداوە. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەهۆی سەختیی برینی زۆرێک لە بریندارەکان، پێشبینی دەکرێت ژمارەی گیانلەدەستدان لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا زیاتر بەرزببێتەوە.

سەبارەت بە وردەکاریی هێرشەکە، سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرای کرد کە "کەسە خۆکوژەکە ویستوویەتی بچێتە ناو مزگەوتەکە، بەڵام کاتێک لەلایەن پاسەوانانی دەروازە سەرەکییەکە ڕاگیراوە، دەستبەجێ خۆی تەقاندووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی کرد و ڕایگەیاند کە دەسەڵاتداران هەموو هەوڵێکی خۆیان بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە دەخەنە گەڕ.

تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بە فەرمی بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە ڕانەگەیاندووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.