Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 18:20

سەرۆک بارزانی لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات کۆبووە

کوردستان TV
100%

ڕۆژی هەینی 6ی شوباتی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەزلووم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات کرد.

لە دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی ڕۆژئاوا و هەروەها جێبەجێبکردنی ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی سووریا و هەسەدە و دوایین پێشهاتەکانی سووریا کرا.

لەو کۆبوونەوەیە سەرۆک بارزانی داوای کرد کە هەردوولا پابەندی جێبەجێکردنی خاڵەکانی ئەو ڕێککەوتنە بن و هەروەها هەماهەنگی نێوان هەموو لایەکان هەبێت کە لە قۆناغەکانی داهاتوو و لە دەستووردا مافەکانی گەلی کورد لە سووریا پارێزراو بێت و بچەسپێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.