Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 11:26

کۆشکی سپی: مەرجی سەرەکیی ترەمپ بۆ ئێران گەیشتنە بە "توانای ئەتۆمیی سفر"

کوردستان TV
100%

کۆشکی سپی هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی تاران کرد و ڕایگەیاند دۆناڵد ترەمپ لە داواکارییەکانی بۆ نەمانی هیچ جۆرە توانایەکی ئەتۆمی لای ئێران ڕژدە.

کارۆلین لێڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی، بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند سەرۆک کۆمار دۆناڵد ترەمپ لە نزیکەوە چاودێریی وردی دانوستانەکانی ڕۆژی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران لە وڵاتی عومان دەکات، ۆ ئەوەی بزانرێت ئایا بوار بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێراندا هەیە یاخود نا.

وتەبێژی کۆشکی سپی جەختی لەسەر خواستی سەرەکیی سەرۆکی ئەمریکا کردەوە و وتی: "پەیوەست بە داواکارییەکان لە ئێران، سەرۆک ترەمپ زۆر ڕاشکاو و ڕوون بووە؛ ئەویش هێنانەدی دۆخی 'توانای ئەتۆمیی سفر'ە (Zero Nuclear Capability) بۆ ئەو وڵاتە." ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە واشنتۆن هیچ جۆرە چالاکییەکی ئەتۆمی لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە قبوڵ ناکات.

لویت لە پەیامێکدا بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران وتی: "لە کاتێکدا دانوستانەکان بەردەوامن، دەمەوێت وەبیر حکومەتی ئێرانی بهێنمەوە کە سەرۆک ترەمپ، وەک فەرماندەی گشتیی بەهێزترین سوپای مێژووی جیهان، چەندین بژاردەی لەبەردەستدایە کە زۆر لە دیپلۆماسی زیاترن." ئاماژەی بەوەش کرد کە دیپلۆماسی هەمیشە بژاردەی یەکەمی ترەمپە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆست و دوژمنەکاندا.

بڕیارە هەریەک لە ستیڤ ویتکۆف و جارید کوشنەر، وەک نوێنەرانی تایبەتی حکومەتی ئەمریکا، لە شاری مەسقەتی عوماسن لەگەڵ شاندی ئێران بە سەرۆکایەتیی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆ ببنەوە و ڕاپۆرتی کۆبوونەوەکە بۆ ترەمپ بەرز بکەنەوە.

ئەم جموجۆڵە دیپلماسییە و داواکارییە توندەی ئەمریکا بۆ نەمانی هێزی ئەتۆمیی ئێران، لە کاتێکدایە کە واشنتۆن لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کەرەستە و ئامێری سەربازیی زیاتری ڕەوانەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.