Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 09:06

نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی پێشهاتەکانی سووریایان تاوتوێ کرد

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ى ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 5ـی شوباتی 2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و شاندێكى ياوه‌رى کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، دوایین پێشهاته‌ مەیدانی و سیاسییەکانی دۆخی سووریا، پرسی کورد لەو وڵاتە و ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى سووريا و هه‌سه‌ده‌ تاوتوێ کران.

نێچيرڤان بارزانى پشتگیریی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان دووپات کردەوە و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگی نێوان لایەنەکان و پاراستنى مافی هەموو پێکهاتەکان و گەلی کورد لە چوارچێوەی سووریایەکی یەکگرتوودا كرده‌وه‌.

لای خۆیەوە، مەزڵووم عەبدی پوختەیەکی دەربارەی دۆخی ناوچەکە و گفتوگۆکانی لەگەڵ دیمەشق و لایەنە نێودەوڵەتییەکان خستە ڕوو، هەروەها سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵی بەردەوامی نێچیرڤان بارزانی و هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ پشتیوانیکردنی مافە ڕەواکانی گەلی کورد و هەوڵەکانيان بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان.

هەر لە دیدارەکەدا، مەترسییەکانی تیرۆر و جموجووڵەکانی داعش لە ناوچەکەدا تاوتوێ کران و هەردوولا هاوڕا بوون کە هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان و پشتگیریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، فاکتەرێکی سەرەکییە بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە بەگشتی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.