سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی لوتهەی جیهانیی حکوومەتەکان و سەرکردایەتیی ئیماراتی کرد بۆ دروستکردنی ناوەندێک بۆ گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆتایی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان کە لە ئیمارات بەڕێوە چوو، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: "سوپاس بۆ @WorldGovSummit و سەرکردایەتیی ئیمارات بۆ دروستکردنی ناوەندێک بۆ گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕکردن. بەشداریتان لە گەشەپێدانی ناوچەکە، ڕەنگدانەوەی پابەندبوونتانە بە ئاشتی و ئاوەدانی."
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمساڵ بۆ پێنجەمین ساڵی یەک لە دوای یەک، لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە ئیمارات بەشدار بوو و چەندین دیداری گرینگی لەگەڵ سەرکردەی حکوومەتەکانی جیهان هەبوو.
Thank you, @WorldGovSummit and the UAE leadership for creating a hub for dialogue and ideas. Your contribution to regional development reflects your commitment to peace and prosperity. pic.twitter.com/N3bG8A1TIN
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) February 5, 2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.