ئهمڕۆ پێنجشەممە، ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمهریکا بۆ دانوستانی رووسیا و ئۆكراینا ڕایگەیاند، ڕووسیا و ئۆكراینا ڕێککەوتوون لەسەر ئەنجامدانی ئاڵوگۆڕی نوێی زیندانییەکان کە یەکەمجارە لە ماوەی پێنج مانگدا لە میانی دانوستانە سێ قۆڵییەکان لە ئەبوزەبی کە بە بەرهەمدار وەسفی کردووە بێته ئاراوه.
ستیڤ ویتکۆف لەسەر پلاتفۆرمی "ئێکس" نووسیویەتی: "ئەمڕۆ شاندەکانی ئەمریکا و ئۆکراینا و ڕووسیا ڕێککەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕی 314 زیندانی کە یەکەم ئاڵوگۆڕی لەو جۆرەیە لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا بێته ئاراوه."
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم ئەنجامە بەهۆی دانوستانە ئاشتییە قووڵ و بەرهەمدارەکانەوە بەدیهاتووه.
ویتكۆف راشیگهیاند:هەرچەندە هێشتا کاری زۆر ماوە بۆ ئەنجامدان، بەڵام پێشکەوتنی وەک ئەمه دەیسەلمێنێت کە پابەندبوونی بەردەوامی دیپلۆماسی دەبێتە هۆی ئەنجامی بەرجەستە و واقیعی لە هەوڵەکان بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراینا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.