Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 18:01

ئیلۆن مەسك دوای ئەوەی سامانەكەی گەیشتە 852 ملیار دۆلار: خۆشبەختی بە پارە ناكڕێت

کوردستان TV
100%

ئیلۆن مەسك سەرمایەداری ئەمریكی دوای ئەوەی ئەمرۆ پێنجشەممە وەك یەكەم كەس لە جیهاندا سامانەكەی گەیشتە 852 ملیار دۆلار رایگەیاند "هەرگیز ناتوانرێت خۆشبەختی بە پارە بكڕدرێت".

مەسك لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند "ئەو كەسەی گوتوویەتی خۆشبەختی بە پارە ناكڕێت، بەڕاستی زانیویەتی چی دەڵێت".

گۆڤاری (فۆڕبس)ی ئەمریكی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوی كردەوە: سەروەت و سامانەكەی ئیلۆن 84 ملیار دۆلار زیادی كردووە و ئێستا بووەتە 852 ملیار دۆلار.

بەمەش ئیلۆن مەسك بووە یەكەم كەس لە مێژوودا سامانەكەی 800 ملیار دۆلار تێپەڕێنێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.