Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 07:25

پێنتاگۆن: ئەمه‌ریکا و رووسیا ڕێککەوتن لەسەر پاراستنی كلاوه‌ی ئه‌تۆمیی  

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" ڕایگەیاند کە لەگەڵ ڕووسیا ڕێککەوتوون بۆ دەستپێکردنەوەی دیالۆگی سەربازیی له‌ ئاستی باڵا، ئەمەش دوای چەند کاتژمێرێک لە بەسەرچوونی دوایین پەیماننامە کە سنووردارکردنی بەسەر كۆگای ئەتۆمیی هه‌ردوو وڵاتدا سەپاندبوو.

لای خۆیه‌وه‌ كۆشكی كرێملین ڕایگەیاند، چیتر پابەند نابێت بە سنووردارکردنی ژمارەی كلاوه‌ی ئەتۆمیی کە دەتوانێت بڵاوی بکاتەوە، دوای ئەوەی ئه‌مرۆ پێنجشەممە پەیماننامەی نیو ستارت کۆتایی هات.

هاوكات، فەرماندەیی ئەوروپای ئەمه‌ریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "پاراستنی گفتوگۆ لە نێوان سەربازەکاندا هۆکارێکی گرنگە بۆ سەقامگیریی و ئاشتی جیهانی کە تەنها لە ڕێگەی هێزەوە دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووه‌، ڕێککەوتنەکە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی سەربازیی دوای ئەوە هات کە پێشکەوتنی بەرهەمدار و بنیاتنەر لە دانوستانەکانی ئاشتی ئۆکراینا لە ئەبوزەبی بەدەست هاتووه‌.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.