فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، عێراق پشتگیری لە دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران دەكات كە بڕیارە لە وڵاتی عومان ئەنجام بدرێت.
فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ ژان نۆیێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فرەنسا رایگەیاند: ناوچەكە ئێستا لەنێوان چەكوشی شەڕ و ئاشتیدایە، پێویستە كێشەكان بە دانوستان چارەسەر بكرێن نەك توندوتیژی.
فوئاد حوسێن راشیگەیاند: عێراق بە تەواوەتی پشتگیری لە دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران لە وڵاتی عومان دەكات، چونكە دوورخستنەوەی ناوچەكە لە بلێسەی شەڕ ئەركی هەموو وڵاتانە.
سەبارەت بە دۆخی سووریاش، وەزیری دەرەوەی عێراق گوتی: نائارامی لە سووریا كاریگەری خراپ لەسەر ناوچەكە بە گشتی و عێراق بە تایبەتی دروست دەكات.
بڕیارە سبەی هەینی كاژمێر 10ی سەرلەبەیانی یەكەم دانوستانی نێوان ئەمریكا و ئێران لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەبچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.