Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 09:48

سەرۆکی حکوومەت: سوپاسی پشتیوانی و هاریکاريی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی بۆ هەرێمی کوردستان دەکەین

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ جێنشینی دوبەی و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیمارات کۆبوونەوە و هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ـی شوبات، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شێخ حەمدان بن محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێنشینی دوبەی و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و وەزیری بەرگری کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانی و هاریکاريی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی بۆ هەرێمی کوردستان کرد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.