وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مانگی کانوونی دووەم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.
ڕۆژی چوارشەممە، 5ـی شوبات، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بڕی 120,000,000,000 (سەدو بیست ملیار) دینار وەک داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مانگی کانوونی دووەم بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.