Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 17:00

شارەوانیی هەولێر: ڕێگەی سەرەکیی هەولێر – گوێڕ دادەخرێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند، لەپێناو باشترکردنی ڕێگاوبانەکانی شاری هەولێر و بەمەبەستی چاککردنەوە، ڕێگەی سەرەکیی هەولێر – گوێڕ دادەخرێت.

ڕۆژی چوارشەممە 4ـی شوبات، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند، بەمەبەستی دەستکردن بە هەڵمەتێکی فراوانی چاککردنەوەی هەردوو سایدی ڕێگەی سەرەکیی هەولێر – گوێڕ، ئاگاداری هاووڵاتییان و شۆفێران دەکەینەوە، لە کاتژمێر 12ـی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی ڕێکەوتی 6ـی شوباتی 2026، ڕێگاکە دادەخرێت.
 
شارەوانیی هەولێر داوا لە شوفێران و هاووڵاتییان دەکات، تاوەکو کردنەوەی ڕێگەکە هاوکاری تیمەکانیان بن و بۆ هاتوچۆکردن ڕێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.