لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو جارێكی دیكە شەپۆڵی بەفر و بارانبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت: کاریگەری ئەو شەپۆڵە بەفر و بارانبارینەی لە دوێنێ سێشەممەوە ڕووی کردۆتە هەرێمی کوردستان، درەنگانی ئەمشەو بەرەو لاوازبوون و کۆتایی دەچێت، بەمەش کەشوهەوا بۆ ماوەی 48 کاتژمێر لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی ئاسایی و سەقامگیر دەبێتەوە.
هەروەها رایدەگەیەنێت: لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە و دووشەممە جارێكی دیكە شەپۆڵێکی تری بەفر و بارانبارینی مامناوەند دەگەڕێتەوە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە .
شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا: ئەمشەو بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و هەروەها بەرزبوونەوەی شێ لە هەندێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ئەگەری دروستبوونی دیاردەی تەمومژ هەیە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.