ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،میدیاکانی وڵاتی چین بڵاوییان كرده‌وه، شی جینپینگ سەرۆکی چین لە پەیوەندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکای ڕاگەیاندووە، دەتوانن کێشە دووقۆڵییەکان بە ڕێزگرتنی یەکتر چارەسەر بکەن.
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی چین سی سی تی ڤی بڵاویكردووه‌ته‌وه شی بۆ دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندووه: "بە ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەکان و گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانە بۆ یەکتر، دەتوانین ڕێگەیەکی دروست بۆ هەردوو وڵات دروست بکەین تا پێکەوە بژین."
ئاماژەی بەوەشکردووه، با ساڵی 2026 بکەینە ساڵێک کە چین و ئەمریکا وەک دوو وڵاتی گەورە بەرەو ڕێزگرتنی یەکتر و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و هاوکاری هەنگاو بنێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.