ئه‌مڕۆ چوارشەممە كۆشكی كرێملین ڕایگەیاند کە فشار دەخاتە سەر ئۆکراینا تاوەکو کیێڤ بە مەرجەکانی مۆسکۆ بۆ یەکلاییکردنەوە ڕازی دەبێت، ئەمەش لەکاتێکدایە دانوستانەکان بە نێوەندگیری ئەمریکا لە ئەبوزەبی به‌رده‌وامن.
دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملین بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، بە بەکارهێنانی زاراوەی ڕووسیا بۆ هێرشەکە، گوتی: تا ڕژێمی کیێڤ بڕیاری گونجاو دەدات، ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تایبەت بەردەوام ده‌بێت.
دانوستانه‌كان به نێوه‌ندگیریی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامن، به‌ڵام تا ئیستا هیچ ئاكامێك بۆ وه‌ستانی شه‌ڕی چوار ساڵه‌ی رووسیا و ئۆكراینا له ئارادا نییه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.