ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4-2-2026، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا، ڕایگەیاند، ئێران نیازی خۆی بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا پیشانداوه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له نزیكترین كاتدا گفتوگۆیه‌كی چاڵاكانه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكه‌ین.
ئاژانسی هه‌واڵی "ئه‌نادۆڵ"ی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەوانانی راگه‌یاندووه: "با بزانین ئایا دەتوانین لەگەڵ ئێران له‌سه‌ر پرسه گرنگه‌كان بگەین بە ڕێککەوتن، ماوەیەکە دەرفەتی گەیشتن بە ڕێککەوتنیان بۆ ڕەخساوە، بەڵام نەیانتوانیوە بەدی بھێنن."
راشیگه‌یاند: "ئەوان دەیانەوێت گفتوگۆ بکه‌ین و ئه‌وه‌ش شتێكی باشه و ئێمەش گفتوگۆیەکی چالاک لەگەڵ ئێران‌دا دەکەین".
به گوته‌ی دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا تا ئێستا شوێنی ئەنجامدانی گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران‌دا دیارینه‌كراوه، چونكه تره‌مپ وردەکاری زیاتری نەخستووەتەڕوو.
جێی باسه، دوێنێ سێشەممە سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکییان ڕایگەیاندبوو کە فەرمانی داوە بە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ ئەمه‌ریکا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.