Erbil 31°C پێنجشەممە 13 ئاب 06:29

کەشناسی: بارانبارین کۆتایی دێت و تەم ناوچەکە دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان باروودۆخی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، بارانبارین کۆتایی دێت و تەم ناوچەکە دەگرێتەوە

ڕۆژی چوارشەممە، 4ـی شوبات، بەڕێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ ناوچە شاخاوییەکان بە گشتی پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەو پارێزگایە ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لە هەندێ کاتی نیوەڕۆ پاشان لە دوای نیوەڕۆ ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت لەگەڵ دروست بوونی تەم لە شەودا  .

لە ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە: لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمە باران هەیە لە دوای نیوەڕۆ بارانبارین کۆتایی دێت و ئاسامان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت .

کەشناسی باسی لەوەش کرد: لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و بەشەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئیدارەی گەرمیان ئەمڕۆ تا کاتەکانی نیوەڕۆ ئاسمانی نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچەی جیاجیا، لە دوای نیوەڕۆ کاریگەری بارانبارین کۆتای دێت لەم ناوچانە بەڵام بە هۆی زیاد ڕادەی شێ لە هەوادا ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لە هەندێ ناوچە لە ئێوارەو شەودا ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت و پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.

بۆ سبەی پێنجشەممە، 5ـی شوبات، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی: کەشی ناوچەکە بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێ و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لەگەڵ دروست بوونی تەم لە کاتەکانی بەیانی و شەودا لە هەندێ ناوچە هەروەها پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرزتر دەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:

شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان چوارشەممە پێنجشەممە
هەولێر 17 17
سلێمانی  13 14
دهۆک 15 16
هەڵەبجە 13 14
چەمچەماڵ  14 15
زاخۆ 16 17
سۆران 14 14
پیرمام 13 13
حاجی ئۆمەران 6 6
ئاکرێ 16 16

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.