ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرواێزی دیدارەکانیدا لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ ئەحمەد ئەبو غەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا.
هەروەها گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی سووریا تاوتوێ کرا و جەخت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و چارەسەرکردنی کيشەکان بەشێوەیەکی ئاشتیيانە و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی سووریا کرایەوە. لەمڕووەوە، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.