بەرپرسێكی ئەمریكی ئەمڕۆ سێشەممە ئاشكرای كرد، سوپای ئەمریكا درۆنێكی ئێرانی خستووەتە خوارەوە كە لە یەكێك لە كەشتیگەلە فڕۆكەهەڵگرەكانی ئەمریكا نزیكبووەتەوە.
بەرپرسەكەی ئەمریكا زانیاری داوەتە ئاژانسی (رۆیتەرز) و دەڵێت: سوپای ئەمریكا درۆنێكی ئێرانییان خستووەتە خوارەوە كە لە دەریای عەرەب ویستوویەتی لە كەشتیگەلە فڕۆكەهەڵگرەكانی ئەمریكا نزیك ببێتەوە.
هەر ئەمڕۆ سێشەممە بەلەمێكی سەربازیی ئێرانی لە كەشتیگەلەكانی ئەمریكا لە گەرووی هورمز نزیك بووەتەوە، بەڵام دواتر فەرمانی دووركەوتنەوەی پێدراوە.
بەپێی زانیاری میدیاكانی ئەمریكا، ئێستا شەش كەشتیگەلی جەنگی و فڕۆكەهەڵگری ئەمریكی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن و بۆ هەر ئەگەر و هێرش و ئۆپڕاسیۆنێكی تایبەت دژی ئێران ئامادەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.