لە دەربەندیخان ئەمڕۆ سێشەممە تەرمی ئافرەتێک لە ڕووباری سیروان بە خنکاوی دۆزراوەتەوە کە باری دەروونی ناجێگیر بووە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی محەمەد ساڵح، پەیامنێری کوردستان تیڤی، ئافرەتێکی تەمەن 43 ساڵی دانیشتووی سلێمانی، لەنزیک دەربەندیخان خۆی فڕێداوەتە ناو ڕووباری سیروان.
بە پێی زانیارییەکان، دوای دوو ڕۆژ لە چوونە دەرەوەی لە ماڵ، لە ڕێگەی کامێراکانەوە زانراوە کە خۆی فڕێداوەتە ناو رووباری سیروان و کەمێک پێش ئیستا تەرمەکەی بە خنکاوی لە ڕووبارەکەدا دۆزراوەتەوە.
بە گوتەی کەسوکارەکەی، ئافرەتەکە باری دەروونی جێگیر نەبووە و ماوەی هەفتەیەكە سکاڵای ونبوونیان تۆمارکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.