سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان کۆبووەوە و هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە هەموو بوارەکاندا.
ئەمڕۆ سێشەممە 3ـی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، لە دوبەی، لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە هەموو بوارەکاندا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.