کارەبای ڕاپەڕین ئاگاداری هاوبەشانی پرۆژەی ڕووناکی دەکاتەوە، لە مانگی شوباتەوە نرخی کارەبا بە بێ داشکاندن دەبێت و لە هەوڵدان کارەبای 24 کاتژمێری بە تەواوی دەڤەرەکە بگەیەنن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای ڕاپەڕین، هاوبەشانی کارەبا لە سەنتەری شارۆچکەی ڕانیە و گوندی قوڕەگۆ و شارەدێی بۆسکێن ئاگادار دەکاتەوە کە لە مانگی 11ـەوە کەوتوونەتە ناو پرۆژەی ڕووناکییەوە، بەم شێوەی خوارەوە داشکاندن لە نرخی کارەبا بۆیان کراوە:
مانگی یەکەمی: بە داشکاندنی (50%)
مانگی دووەم: بە داشکاندنی (%25)
مانگی سێیەم: بە داشکاندنی (15%)
کارەبای ڕاپەڕین ئاگاداری هاوبەشانی پرۆژەی دەکاتەوە، لە مانگی شوباتەوە، نرخی کارەبا بە بێ داشکاندن دەبێت و لە نزیکترین کاتدا، تەواوی شارۆچکە و شارەدێکانی دەڤەری ڕاپەڕین کارەبای 24 کاتژمێریان پێ دەگات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.