Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 21:56

مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئوردن کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئوردن کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باسی پەیوەندیی دوولایەنە و  بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

ڕۆژی سێشەممە 3ـی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ جەعفەر حەسسان، سەرۆک وەزیرانی ئوردن کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

سەرۆک وەزیرانی ئوردن، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵلای دووەمی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.

لە لایەن خۆیەوە، سەرۆکی حکوومەت ڕێز و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی ئوردن و بەتایبەتیش شا عەبدوڵڵا دووپات کردەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.