بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بارودۆخی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، بارانبارین بەردەوام دەبیت و لە هەندێک ناوچە هەورە تریشقە روودەدات.
ڕۆژی سێشەممە، 3ـی شوبات، بەڕێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ڕایگەیاند: کەشی ئەمڕۆی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بە گشتی خێرای با لە زۆربەی کاتەکان چالاک دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ لە ئەنجامی دروست بوونی سەنتەرێکی نزمە پاڵە پەستۆ لەسەر عێراق و کاریگەری درێژبوونەوەی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سوور شەپۆڵێکی باران بارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند لەسەر ناوچەکەمان دەبارێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بەهۆی بەرزی پلەی گەرما ئەگەرێکی کەم هەیە بۆ بەفربارین تەنها لەسەر لووتکەی شاخە بەرزە سنوورییەکان نەبێت. ڕێژەی دابارین لەم ناوچانە زیاتر دەبێت وەک بەشی ڕۆژئاوای پارێزگای هەولێر- خەبات -گوێر- مێرگەسوور بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆک وەک ئاکرێ بجیل پاشان کاریگەری ئەم شەپۆڵە زیاد دەکات بۆ سەر سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین بارانی ئەم دەڤەرەش هەندێ کات بە شێوەی بارانی ماناوەند دەبێت لە زۆربەی کاتەکان.
کەشناسی راشیگەیاند: سەبارەت بە سنووری ئیدارەی گەرمیان لە کاتەکانی نیوەڕۆ شەپۆڵێکی هەورە تریشقەی دەبێت هەندێ کات چەند لێزمە بارانێکی کورت خایەنی دەبێت. کاریگەری ئەم ناجێگریە تا کاتەکانی شەو بەردەوامی دەبێت. پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سبەی چوارشەممە، 4ـی شوبات، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی ئاسمان لە زۆربەی کاتەکان نیمچە هەور دەبێت جگە لە ناوچە شاخاویەکان هەندێ کات هەوری تەواو دەبێت ئەگەری نمە بارانێکی کەم دەبێت بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لە ناوچەی جیاجیاکان. پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلە نزم دەبێتەوە.
کەشناسیی هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت: لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ئەگەری چالاک بوونی هەورە تریشقە هەیە لە زۆربەی ناوچەکان لەگەڵ ئەگەری تەزرە بارین لەگەڵ تێکەڵ بوونی بارستە هەوایەکی تۆزوخۆڵ کە لەگەڵ کەشی ناوچەکەمان تێکەڵ دەبێت بەشێوەی بارانبارین لە هەندێ ناوچەی دیاریکراو دەبارێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
| شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان | سێشەممە | چوارشەممە |
| هەولێر | 16 | 15 |
| سلێمانی | 12 | 11 |
| دهۆک | 15 | 13 |
| هەڵەبجە | 16 | 13 |
| چەمچەماڵ | 16 | 13 |
| سۆران | 15 | 13 |
| زاخۆ | 15 | 13 |
| پیرمام | 12 | 11 |
| حاجی ئۆمەران | 6 | 4 |
| ئاکرێ | 15 | 14 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.