Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 23:36

وەزیرانی دەرەوەی 6 وڵاتی ناوچەکە لە دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەشدار دەبن

کوردستان TV
100%

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ئاشکرای کرد، وەزیرانی دەرەوەی شەش وڵاتی ناوچەکە لە دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا کە ڕۆژی هەینی لە ئیستەنبوڵ بەڕێوە دەچێت بەشدار دەبن.

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵا کە لە هەوڵەکان بۆ کۆبوونەوە و دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەشدار بووە ڕایگەیاند: وەزیرانی دەرەوە تورکیا، میسر و قەتەر لەگەڵ هاوتا سعوودی، عومانی و پاکستانییەکانیان لە کۆبوونەوەکەی نێوان عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیف ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشدار دەبن.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کردووە جێرد کۆشنێر، زاوای دۆناڵد ترەمپیش لە دانوستانەکاندا بەشدار دەبێت.

دوو بەرپرسی باڵای دیکە بە واشنتن پۆستیان ڕاگەیاندووە، تورکیا وهاوپەیمانە عەرەبەکانی ئەمریکا لە هەولێ ئەوە دان گفتوگۆکان تەنیا لە چوارچێوەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێراندا سنووردار بکەن بۆ ئەوەی ئێران بۆ سازشکردن هان بدەن.

بە گوتەی یەکێک لەم سەرچاوانە، ئەگەر گفتوگۆکان بەڕێوە بچن، جارێ لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی چڕ دەبنەوە و دواتر هەوڵ دەدرێ چارەسەری گونجاو بۆ داواکارییە نائەتۆمییەکانی ئەمریکاش بدۆزرێتەوە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.