Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 00:47

بە بەشداریی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان چالاکییەکانی لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی دەستی پێ کرد

کوردستان TV
100%

لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی بەڕێوە دەچێت و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێنجەم ساڵی یەک لە دوای یەک بەشدارە و لە یەکێک لە پەنێلە سەرەکییەکاندا گوتارێک پێشکەش دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٣ی شوباتی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کارەکانی لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە شاری دوبەی دەستی پێ کرد. ئەم لوتکەیە کە سێ ڕۆژ دەخایەنێت، گەورەترین گردبوونەوەی جیهانییە و زیاتر لە 6 هەزار کەسایەتی و نوێنەری 150 وڵات تێیدا بەشدارن.

سەرۆکی حکوومەت، کە بۆ پێنجەم ساڵی لەسەریەک بانگهێشت کراوە، بڕیارە سبەی چوارشەممە لە یەکێک لە پەنێلە سەرەکییەکاندا گوتارێک پێشکەش بکات و تێیدا تیشک بخاتە سەر ئەزموونی حوکمڕانی و گەشەپێدانی ئابووری لە هەرێمی کوردستان.

هاوکات لە پەراوێزی لوتکەکەدا، زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ئاستبەرز لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی وڵاتان ئەنجام دەدات. لوتکەی ئەمساڵ بە دروشمی "داڕشتنی حکوومەتەکانی داهاتوو" چەندین تەوەری وەک گەشەی ئابووری، داهاتووی شارەکان و سەرکردایەتی کاریگەر تاوتوێ دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.