Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 15:38

وەزیری جەنگی ئەمریكا پەیامێكی بەپەلە ئاراستەی ئێران دەكات

کوردستان TV
100%

وەزیری جەنگی ئەمریكا ئەمڕۆ دووشەممە پەیامێكی بەپەلەی ئاراستەی بەرپرسانی ئێران كرد و جەختی كردەوە كە تەنیا بژاردە لەبەردەمیان رێككەوتن و گفتوگۆیە، یاخود هیچ.

پیت هێگسەس وەزیری جەنگی ئەمریكا بە رۆژنامەنووسای گوت: دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا نایەوێت رێگەی جەنگ لەگەڵ ئێران بگرێتەبەر، بەڵام پێویستە ئامادەكاری بكەن و بۆ ئەم مەبەستەش بەتەواوی ئامادەین.

پیت هێگسەس هەروەها پەیامێك ئاراستەی بەرپرسانی ئێران كرد و رایگەیاند: پێویستە هەر ئێستا دەست بە گفتوگۆ بكەن، بەپێچەوانەوە ئێمە بژاردەی دیكەمان دەبێت.

راشیگەیاند: ترەمپ ئامادەیە رێككەوتنی ئاشتی بكات ئەگەر ئێرانییەكان بەڕاستی ئەمەیان بوێت.

لە كۆتاییدا پیت هێگسەس وەزیری جەنگی ئەمریكا جەختی كردەوە كە ئێران تەنیا یەك بژاردەیان لەبەردەمە ئەویش رێككەوتن و گفتوگۆ، یاخود هیچ.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.