Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 15:38

نێچيرڤان بارزانى و باڵيۆزى به‌ريتانيا دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازيى له‌  ئيرفان سديق باڵیۆزی بەریتانیا له‌ عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، دۆخى سياسيى عێراق و پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار و هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراقى فيدراڵ، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى سياسى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان.

 هه‌روه‌ها جه‌ختيان له‌ پێويستيى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنى كێشه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئالنگارييه‌كان.

په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى‌، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوانیان بوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.