Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 17:55

ئوردن ڕەتی دەكاتەوە ئاسمانی وڵاتەكەی بۆ هێرشكردنە سەر ئێران بەكاربهێنرێت

کوردستان TV
100%

وڵاتی ئوردنی ڕەتی دەكاتەوە زەوی و ئاسمانی وڵاتەكەی بەكاربهێنرێت بۆ هەر كردەوەیەكی سەربازی دژی ئێران.

ئەمڕۆ دووشەممە ئەیمەن سەفدی جێگری سەرۆك وەزیرانی ئوردن پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجامداوە.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا دوای تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی و ململانێ هەرێمییەكان، جێگری سەرۆك وەزیرانی ئوردن ئاماژەی بەوەداوە كە وڵاتەكەی لەگەڵ ئەوەدایە گرژی و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە كەم بكرێنەوە و بە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستاندن كێشەكان چارەسەر بكرێن.

جێگری سەرۆك وەزیرانی ئوردن هەروەها گوتوویەتی كە وڵاتی ئوردن بەهیچ شێوەیەك رێگە نادات خاك و ئاسمانی وڵاتەكەی بەكاربهێنرێت بۆ هەر كردەوەیەكی سەربازی دژی ئێران، نەك هەر ئەوەندە بەڵكو وڵاتەكەی رووبەڕووی هەر هەوڵێك بۆ بەزاندنی ئاسمانی وڵاتەكەی دەبێتەوە.

لای خۆشییەوە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ستایشی ڕۆڵی وڵاتی ئوردنی كردووە لە بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.