Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 15:38

حەج و عومرەی هەرێم کۆمەڵێک ڕێنمایی نوێ بۆ کۆمپانیاکان دەردەکات

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، زنجیرەیەک ڕێنمایی و مەرجی نوێی ئاراستەی سەرجەم کۆمپانیاکانی گواستنەوەی عومرەکاران کرد، بە مەبەستی ڕێکخستنی گەشتەکان و پاراستنی مافی هاووڵاتیان.

کاروان ستونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە ڕایگەیاند: پێویستە سەرجەم کۆمپانیاکان پابەندی ئەم  خاڵە بن، بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.

رێنماییەکان بریتین لە:-

1- پێویستە کۆمپانیاکان پێشوەختە کاتی چوون و گەڕانەوە و بەرنامەی گەشتەکە بە شێوەی نووسراو بدەنە عومرەکاران.

2- بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادرێت عومرەکار ببرێتە فڕۆکەخانە یان دەروازەی عەرعەر پێش دەرچوونی ڤیزەکەی.

3- کۆمپانیاکان پابەند کراون 48 کاتژمێر پێش گەشت ناوی عومرەکاران ڕادەستی نووسینگەکانی حەج و عومرە بکەن.

4- گۆڕینی ئۆتێل یان کەمکردنەوەی ڕۆژانی مانەوە لە مەککە و مەدینە قەدەغەیە و دەبێت بەرنامەکە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.

5- نابێت عومرەکاران لە ئۆتێلێک بن و بۆ نانخواردن بچنە ئۆتێلێکی دیکە، هەروەها دابەشکردنی عومرەکارانی یەک گروپ بەسەر دوو ئۆتێلدا قەدەغەیە.

6- پێویستە جۆری خواردن باش بێت و بڕەکەی گونجاو بێت لەگەڵ ژمارەی عومرەکاران.

7- لە گەشتی وشکانیدا، دەبێت دوو شۆفێر هاوسەفەر بن و ڕێگە نادرێت خاوەن کۆمپانیا یان هاوبەشەکەی ببێتە شۆفێری پاسەکە.

8- ئەو کۆمپانیایانەی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی کەرکووکەوە گەشت دەکەن، بۆیان نییە هیچ بڕە پارەیەک بۆ گواستنەوەی ناوخۆیی لە عومرەکار وەربگرن.

9- وەرگرتنی پارە لە عومرەکاران لەبری زیارەتی "روضه‌" بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

10-بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختی کردووەتەوە، نابێت عومرەکاران زیاتر لە 6 کاتژمێر پێش گەشتەکەیان ببرێنە فڕۆکەخانە بە مەبەستی چۆڵکردنی زووی ئۆتێلەکان. هەروەها لە کاتی ونبوونی هەر عومرەکارێکدا، خاوەن کۆمپانیا بۆی نییە بگەڕێتەوە کوردستان تا چارەنووسی عومرەکارەکە دیاری دەکرێت.

11- لە کۆتایی ئاگادارییەکەدا هۆشداری دراوەتە کۆمپانیاکان: هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان هێڵی سوورن و نابێت بە هیچ شێوەیەک پێشێلکاریی بەرامبەر مافەکانیان بکرێت یان تووشی ناڕەحەتی ببن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.