دادگای تاوانەکانی سەڵاحەدین، بڕیاری سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ کەسێک دەرکرد کە تۆمەتبارە بە حەشارەدان و پێشکەشکردنی هاوکاری لۆجستی بە چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەو کەسە لە ساڵی 2022ـدا سێ چەکداری داعشی لە ماڵەکەی خۆیدا حەشارداوە، جگە لەوەی پێداویستی خواردن و سیمکارتی مۆبایلی بۆ دابین کردوون.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بڕیارەکە لە دژی ئەو تۆمەتبارە بەپێی ماددەی 4/2 لە یاسای دژە تیرۆری ژمارە 13ی ساڵی 2005 و بە پشتبەستن بە ماددەی (132/ 2) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969 دەرکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.