بەرپرسێكی باڵای ئێرانی ئاشكرای دەكات كە بەهۆی هەڕەشە و مەترسی هێرشەكانی ئەمریكا، گەشتە ئاسمانییەكان و هاتوچۆی فڕۆكە لە ئاسمانی ئێران بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمبووەتەوە.
محەمەد ئەمیرانی جێگری وەزیری رێگە و گەشەپێدان لە ئێران رایگەیاند: بەهۆی مەترسی هێرشی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، هاتوچۆی فڕۆكە بەراورد بە مانگی رابردوو زیاتر لە نیوە كەمبوونەتەوە.
راشیگەیاند: تا ئێستا لە ناوخۆی ئێران گەشتە ئاسمانییەكان سنووردار نەكراون و فڕۆكەخانەكان بەشێوەی ئاسایی خۆیان كار دەكەن و هاتوچۆی وەك جاران ئاساییە.
جێگری وەزیری رێگە و گەشەپێدان نەشی شاردەوە كە لە كاتی بوونی هەر حاڵەتێكی نەخوازراودا لە ئێران گەشتە ئاسمانییەكان تاڕادەیەكی زۆر سنووردار دەكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.