وڵاتی سعوودییە بڕیاریداوە پێدانی ڤیزە بە هاووڵاتییانی عێراقی بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە رێگەی وشكانییەوە كەم بكاتەوە، لەبەرامبەریشدا حەجكردن لە رێگەی ئاسمانییەوە زیاد بكات.
وەزارەتی حەج و عومڕەی سعوودییە ئەمڕۆ یەكشەممە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردۆتەوە: هاتنی حاجییانی عێراقی بە رێگەی وشكانی بە رێژەی 10% كەم دەكرێتەوە، ئەم كەمبوونەوەیەش دەخرێتە سەر رێگەی ئاسمانی.
راشیگەیاند: ئەم بڕیارە بۆ سەلامەتی گیانی حاجییان و هەروەها كەمكردنەوەی ماندوێتی مێوانانی ماڵی خودایە.
وەزارەتی حەج و عومڕەی سعوودییە هەروەها رایگەیاند: بۆ ئەمساڵ بڕیاردراوە حاجییانی عێراقی بە پاسی عێراقی تا شاری مەككە بگەیەندرێن، بەڵام لەوێ سواری پاسی سعوودی بكرێن و بگوازرێنەوە بۆ شوێنە ئایینی و پیرۆزەكان.
جەختیشی كردەوە كە لە پڕۆسەی حەجی ئەمساڵدا ئەو كەسانەی ڤیزەی كار یاخود هەر ڤیزەیەكی تریان هەیە، بەهیچ شێوەیەك ناتوانن بێنە ناو شوێنە ئایینی و پیرۆزەكان، بەڵكو ئەو شوێنانە تەنیا بۆ ئەو كەسانە فەراهم دەكرێت كە بەشێوەی فەرمی ڤیزەی حەج هاتوونەتە وڵاتی سعوودییەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.