بڕیارە پاش كەمێكی دیكە تیروپشك بۆ یارییەكانی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئەنجام بدرێت.
تیروپشكەكە كاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە شاری نیۆن لە وڵاتی سویسڕا بەڕێوەدەچێت.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو بەفەرمی یارییەكانی قۆناغی یەكەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كۆتاییان هاتبوو، بە پێی سیستەمی نوێی خولەكە ئێستا 8 تیپی ریزبەندی پێشەوە راستەوخۆ بۆ قۆناغی 16 سەركەوتوون.
16 یانەكەی دیكە كە لە قۆناغی یەكەمدا لە ریزبەندی 9 تاكو 24 جێگرببوون، ئەمڕۆ هەینی تیروپشكیان بۆ ئەنجام دەدرێت، هەر یانەیەك رووبەڕووی یانەیەكی ركابەری دیكە دەبێتەوە، براوەی یارییەكان كە 8 یانە دەبن ئەوانیش سەردەكەون بۆ قۆناغی 16، لەم قۆناغەشدا رووبەڕووی یانەكانی خاوەن ریزبەندی 8ی پێشەوەی خولەكە دەبنەوە.
ئەو یانانەی لە 8 ریزبەندی پێشەوەی خولەكەن و راستەوخۆ سەركەوتوون بۆ قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بریتین لە (ئارسناڵ، بایرن میونشن، لێڤەرپوول، تۆتنهام، بەرشەلۆنە، چێڵسی، سپۆرتینگ لیشبۆنە و مانچستەر سیتی).
هەروەها ئەو یانانەی لە قۆناغی پاشكۆی خولەكەن بریتین لە (ریال مەدرید، ئینتەر میلان، پاریس سان جێرمان، نیوكاسل، یۆڤانتۆس، ئەتلەتیكۆ مەدرید، ئەتلانتا، بایرلێڤەركوزن، بڕووسیا دۆرتمۆند، ئۆڵەمپیاكۆس، كلۆب برۆگ، گەلەتەسەڕای، مۆناكۆ، كاراباخ، بۆدو و بەنفیكا)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.