Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 20:53

كەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی بەفر و بارانبارین لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە بارانبارین لە سەنتەری شارەكان و بەفربارین لە ناوچە شاخاوی و سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.

كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت، سەرەتا لە ڕۆژئاوا و باکوری هەرێم نمەباران دەبارێت، دواتر لە دوای نیوەڕۆوە نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت.

سەبارەت بە بەفربارین رایدەگەیەنێت: لە ناوچە سنوورییەکان بەفر دەبارێت، لە شەودا کاریگەری ئەم بەفربارینە لە زۆربەی ناوچەکان لاواز دەبێت تەنیا لە ناوچە شاخاوی و ناوچە سنوورییەکاندا بەردەوام دەبێت.

سەبارەت بە پلەكانی گەرماش، كەشناسی ئاماژەی بەوە دا كە پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ پێنجشەممە.

بۆ رەوشی كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاند: بەهەمانشێوە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە كاتەكانی شەودا کاریگەری دابارین زیاد دەکات و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت، هەروەها ئەگەری دروستبوونی تەمومژ لە هەندێک ناوچە لە کاتەکانی بەیانیدا هەیە.

بەهەمانشێوە رایگەیاند: لە ناوچە سنوورییەکانی باکور بەفربارینێکی کەم دەبێت، بەڵام لە شەودا لە سەرجەم ناوچە سنوورییەکان بەفربارین زیاد دەبێت .

كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە سبەی شەممە پلەكانی گەرما بە نزیکی 2 تــــا 4 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ هەینی، پلەكانی گەرماش بەمشێوەی خوارەوە دەبن:-

هەولێر: 13 پلەی سیلیزی

پیرمام: 7 پلەی سیلیزی

سۆران: 6 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 1 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 13 پلەی سیلیزی

دهۆک: 10 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 10 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 10 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.