Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 05:43

دۆناڵد ترەمپ دوو بژرادە دەخاتە بەردەم بەرپرسانی ئێران

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ هەینی جارێكی دیكە هەڕەشەی لە ئێران كردەوە و هەروەها دوو بژاردەی خستە بەردەم بەرپرسانی ئەو وڵاتە.

سەرۆكی ئەمریكا بۆ رۆژنامەڤانان گوتی: ئێستا ژمارەیەك كەشتیگەلی زەبەلاحی جەنگی و فڕۆكەهەڵگرمان بەرەو ئێران دەڕۆن، دڵخۆش دەبین ئەگەر ناچار نەبین بەكاریان بهێنین.

دۆناڵد ترەمپ هەروەها گوتی: لە رۆژانی رابردوو گفتوگۆمان لەگەڵ ئێرانییەكان هەبووە و گفتوگۆكانیش بەردەوام دەبن.

ترەمپ ئاشكرای نەكرد كە ئایا لەگەڵ كامە بەرپرسی ئێرانی لە گفتوگۆدایە، بەڵام رایگەیاند كە كۆشكی سپی ئەمریكا دوو بژاردەی خستووەتە بەردەمیان كە ئەوانیش بریتین لە: دەستبەرداربوونی یەكجاری چەكی ئەتۆمی و دەستهەڵگرتن لە كوشتنی خۆپیشاندەران.

ترەمپ گوتیشی كە زانیارییان بەدەستگەیشتووە رژێمی ئێران هەزاران خۆپیشاندەری كوشتووە، جەختیشی كردەوە كە دوو هەفتە بەر لە ئێستا بەیەكجار 837 هاووڵاتی ئێرانی لەسێدارەدراون.

لە كۆتایی قسەكانیدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دووبارە هەڕەشەی لە بەرپرسانی ئێران كردەوە كە ئەگەر دەستبەرداری چەكی ئەتۆمی و كوشتنی هاووڵاتییان نەبێت، چارەنووسێكی خراپ چاوەڕێیان دەكات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.