Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 21:33

ئەمریكا كەشتیگەلێكی جەنگی گەورەی دیكەی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد

کوردستان TV
100%

ئەمریكا كەشتیگەلێكی جەنگی گەورەی دیكەی رەوانەی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردووە، بەمەش ئێستا شەش كەشتیگەلی جەنگی ئەمریكی لە ناوچەكەن و بۆ هەر ئەگەر و هێرش و ئۆپڕاسیۆنێكی تایبەت ئامادەن.

بەرپرسێكی باڵای ئەمریكی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاشكرای كردووە: كەشتیگەلی جەنگی (دیلبەرت دی. بلاك) گەیشتە ناوچەی ئەپڕاسیۆنەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بەرپرسەكە ئاشكراشی كردووە: بە گەیشتنی ئەم كەشتیگەلە، ئێستا شەش كەشتیگەلی زەبەلاحی ئەمریكی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن كە خۆی لە كەشتی گەورەی فڕۆكەهەڵگر و كەشتی دەریایی هێرشبەر و چەندانی دیكە دەبینێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دوێنێ چوارشەممە دوای گەیشتنی كەشتیگەلەكان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەڕەشەی توندی لە ئێران كردبوو كە ئەگەر رێككەوتن نەكات رووبەڕووی هێرشێكی وێرانكەری سەربازی دەبێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ داواشی لە بەرپرسانی ئێران كردبوو بە وریاییەوە مامەڵە بكەن و هەوڵ بدەن رێككەوتن بكەن، بەپێچەوانەوە كات لەبەردەمیان تەواو دەبێت و رووبەڕووی دۆخێكی نەخوازراو دەبنەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.