Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 21:43

ماركۆ رۆبیۆ: ئێستا ئێران لە هەموو كاتێك لاوازترە

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، رژێمی ئێران ئێستا لە هەموو كات لاوازترە، پێشبینیشی كرد لەگەڵ پاڵەپەستۆكانی ئەمریكا لە رۆژانی داهاتوو خۆپیشاندانەكان لە ناوخۆی ئێران دەست پێ بكاتەوە.

ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەمڕۆ چوارشەممە لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا گوتی: كۆماری ئیسلامی ئێران ئێستا بە لاوازترین قۆناغەكانی تێدەپەڕێت.

رۆبیۆ پێبشینی كرد دوای پاڵەپەستۆكانی ئەمریكا، لە رۆژانی داهاتوو دووبارە خۆپیشاندانەكان لە ناوخۆی ئێران دەست پێ بكاتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هەروەها گوتی: ئابووری ئێران خەریكە بەتەواوەتی لەناو دەچێت و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش هیچ رێگەیەكی چارەسەریان بۆ داخوازی خۆپیشاندەران و كێشەكان نییە.

ئاشكراشی كرد كە سزاكان بەتەواوی تواناكانی ئێرانیان پەكخستووە و بارودۆخی ژیانیان لە وڵاتەكەدا خراپتر كردووە، ئەمەش بووەتە هۆی توڕەكردنی هاووڵاتییان و دروستبوونی خۆپیشاندانی فراوان.

لە كۆتاییدا ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوە دا كە هەرچەندە ئێستا خۆپیشاندانەكان لە ئێران كەمبوونەتەوە، بەڵام لە داهاتوویەكی كورتدا بە بەهێزییەوە دەست پێ دەكەنەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.