Erbil 31°C سێشەممە 21 تەمووز 20:09

له‌ داڤۆس .. سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ شازادەی جێنشینی ئوردن کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/22، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ ئەلحوسەین بن عەبدوڵڵا شازادەی جێنشینی ئوردن کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن کرا.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریی بەردەوامیی شانشینی ئوردن و شا عەبدوڵڵای دووەم دەربڕی.

شازادەی جێنشینی ئوردن، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵڵای دووەمی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و هەموو ئامادەییەکی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیی هەرێمی کوردستان نیشان دا.

دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و پێشهاتەکانی دۆخی سووریا و گرنگیی بەردەوامبوونی ئاگربەست و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی لەیەکتێگەیشتن و دانوستان بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.