Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 22:16

شێخ محەمەد شاکەلی کەسایەتیی دیاری سیاسی کۆچی دوایی کرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ کەسایەتیی دیاری سیاسی، نیشتمانی و رووناکبیری گەورەی ناوچەی گەرمیان و کوردستان، شێخ محمد شاکەلی دوای تەمەنێک لە خەبات و تێکۆشان لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلەکەمان، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە، 22ـی کانوونی دووەم، شێخ محەمەد شاکەلی، کەسایەتیی دیاری سیاسی ناوچەی گەرمیان کۆچی دوایی کرد. شێخ محەمەد شاکەلی یەکێک بووە لەو تێکۆشەرانەی تەمەنی خۆی بۆ پاراستنی خاک و بەگژداچوونەوەی ستەم تەرخان کرد. لە مەیدانی پێشمەرگایەتیدا هەمیشە وەک سەرکردەیەکی لێهاتوو و دڵسۆز ناسرابوو.

دوای ڕاپەڕین و لەگەڵ دروستبوونی یەکەمین دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، شێخ محمد شاکەلی وەک وەزیر لە کابینە جیاجیاکانی حکوومەتدا خزمەتێکی بەرچاوی پێشکەش کرد. دواتریش وەک راوێژکاری باڵا لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی لە دەڤەری گەرمیان، ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوو لە چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان و نزیکبوونەوە لە خەڵک و خزمەتکردنی دانیشتووانی ناوچەکە.

شێخ محەمەد شاکەلی، تەنها لە کایەی سیاسیدا قەتیس نەمایەوە، بەڵکو وەک رووناکبیرێکی قاڵبوو، دامەزرێنەر و سەرۆکی ''کۆمەڵەی روناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکوک'' بوو. ئەو تا دواساتەکانی ژیانی وەک پارێزەرێکی سەرسەختی فەرهەنگ و رۆشنبیریی کوردی مایەوە و جێدەستی لەو بوارەدا بە ڕوونی دیارە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.