لە درێژهى دیدار و کۆبوونهوهکانی كۆڕبهندی ئابووری له داڤۆس، ئەمڕۆ چوارشەممە 1/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جۆناسان پاوڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بهريتانيا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی بەهێزکردنی هاوئاهەنگیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و بهريتانيا.
هەروەها جەخت لە پێویستیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش کرایەوە.
هەردوولا جەختیان لە پێویستی کۆتاییهێنان بە پێکدادان و ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەکانی سووریا و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی ئاشتی و لەیەکتێگەیشتن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.