Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 13:54

ڤاتیكان: ناوه‌ڕۆكی دیداری سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان

کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەی سەردانەكه‌ی بۆ ڤاتیکان ڕۆژی چوارشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ بەڕێز پیترۆ پارۆلینی سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان کۆبۆوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان وێڕای بەخێرهێنانی سەرۆک بارزانی، پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە قووڵترکردنی فەرهەنگی پێکەوەژیان و سەقامگیری و ئاسایش لە کوردستان و عێراق هەبوو کە بۆتە هۆی ئەوەی خەڵک لە کوردستان و عێراق بە ئارامی و ئاشتی بژیین.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و هەڕەشەکانی سەر ئایندەی ناوچەکە و بە تایبەتی سووریا خرانە بەر باس و گفتوگۆ.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڤاتیکان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.