ئه‌مرۆ سه‌رۆك بارزانی به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته وڵاتی ئیتاڵیا و له ڤاتیكان له‌گه‌ل قه‌داسه‌تی پاپا لیۆی چوارده‌یه‌م كۆبوویه‌وه و بیروڕا له‌سه‌ر پرسه‌كانی ئاشتی شه‌ڕ و ئاڵۆزی و بارودۆخه‌كانی جیهان تاوتوێكرا.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڤاتیکان لەلایەن قەداسەتی پاپا لیۆی چواردەیەم پێشوازیی لێ‌کرا.
لە دیدارەکەدا قەداسەتی پاپا لیۆی چواردەیەم بەخێرهاتنێکی گەرمی سەرۆک بارزانی کرد و هەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان بۆ دیداری نێوانیان دەربڕی وەک دەرفەتێک بۆ ئاڵۆگۆڕکردنی بیروڕا لەسەر بابەتە گرنگەکانی ناوچەکە و جیهان.
هەر لەو دیدارەدا هەردوولا هیوای ئەوەیان خواست کە ئاشتی و سەقامگیری لە جیهاندا باڵادەست بێت و کۆتایی بە ئازار و نەهەماتیی گەلان بهێندرێت.
لەدوای ئەو کۆبوونەوەیە قەداسەتی پاپا لیۆی چواردەیەم و سەرۆک مەسعود بارزانی دیاری‌یان پێشکەشی یەکتر کرد


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.