ئهمڕۆ چوارشەممە 21-1-2026، مارک ڕوت سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، زمانی دیپلۆماسی بیرمەندانە پێویستە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گرژییەکان لەسەر گرینلاند.
لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمهریکا بەرەو داڤۆس دەڕوات و سوور بوونی خۆی دووپاتكردووهتهوه بۆ بهدهستهێنانی گرینلاند.
مارك ڕوت لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس لە سویسرا گوتی: من دەبینم کە لە ئێستادا گرژی و ئاڵۆزی هەیە، هیچ گومانێک لەوەدا نییە، دیسانەوە من هیچ لێدوانێک لەسەر ئەو بابەتە نادەم، بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە کە تاکە ڕێگە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی گرینلاند لە کۆتاییدا زمانی دیپلۆماسییه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.