Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 21:01

کەشناسی: شەپۆلێکی بەفربارین ڕوو لە ناوچە جیاجیاکان دەکات و شەختە دروست دەبێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، لە شەوی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی بەفربارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

ڕۆژی پێنجشەممە، 21ـی کانوونی دووەم، بەڕێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت و لە شەودا هەندێک پەڵە هەور دەردەکەون. هاوکات بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرما، دیاردەی شەختە و بەستن لە زۆربەی ناوچەکاندا دروست دەبێت. پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ 1 بۆ 3 پلە بەرز دەبێتەوە.

سبەی پێنجشەممە، 22ـی کانوونی دووەم، کەشناسیی پێشبینی دەکات، سبەی بەیانی بەهۆی نزمبوونی پلەی گەرما شەختە دروست دەبێت و ئاسمان لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پاشان لە شەودا دەبێتە هەوری تەواو.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هەر لە شەوی پێنجشەممەوە، شەپۆلێکی بەفربارین لە ناوچەکانی باکوور و باشووری ڕۆژئاوای هەرێمەوە دەست پێ دەکات و دواتر درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان. کاریگەری ئەم شەپۆلە لە شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی زیاتر دەبێت و بۆ ڕۆژی هەینیش بەردەوامی دەبێت.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو (بە پلەی سیلیزی):

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێم چوارشەممە پێنجشەممە
هەولێر 7 9
سلێمانی 4 6
دهۆک 4 6
هەڵەبجە 4 6
گەرمیان 7 10
پیرمام 3 5
حاجی ئۆمەران -6 -3
چەمچەماڵ 4 7
زاخۆ 5 7
سۆران 2 4

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.