Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 15:17

سەرۆک بارزانی: ئێمە لەگەڵ ئاشتیداین و پێویستیشە ماف و کەرامەتی گەلی کورد پارێزراو بێت

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا جەختی کردەوە ئێمە لەگەڵ ئاشتیداین بەڵام پێویستە ماف و کەرامەتی گەلی کورد پارێزراو بێت.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 20ی کانوونی دووەمی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریاوە پێ گەییشت.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا شەرع وێڕای ئاماژەدان بە دوایین پێشهاتەکانی سووریا، ئەوەشی خستەڕوو کە لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات گەیشتۆتە ڕێککەوتن.

هەرلەو پەیوەندییەدا سەرۆک بارزانی ئەوەی دووپات کردەوە کە ئێمە لەگەڵ ئاشتیداین و پێویستیشە ماف و کەرامەتی گەلی کورد پارێزراو بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.