سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆك كۆماری سووریا پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و هەردوولا دوایین پێشهات و دۆخۆی ناوخۆی سووریایان تاوتوێ كرد.
بەگوێرەی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا محەمەد شیاع سوودانی جەختی لە گرنگی گرتنەبەری دیالۆگ بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان كردۆتەوە، لەگەڵ مسۆگەركردنی مافەكانی تەواوی گەلی سووریا و پاراستنی یەكپارچەیی خاكی سووریا و سەروەری دەوڵەتی سووریا.
لای خۆشییەوە ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا جەختی لە پاراستنی ئاسایشی سنووری نێوان هەردوو وڵات كردۆتەوە، دووپاتی لە بەهێزكردنی هەماهەنگییەكان لەنێوان عێراق و سووریا بەتایبەت لە بواری ئەمنی و راوەدوونانی پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش كردۆتەوە.
دەقی راگەیەنراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق:-
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سووریاوە پێگەیشت.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا هەردوولا باسیان لە پەرەسەندنەكانی دۆخی سووریا و ئەو تەحەدا ئەمنییانە کرد کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە. سوودانی پابەندبوونی عێراقی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری سووریا دووپات کردەوە، جەختی لەسەر گرنگی دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و مسۆگەركردنی مافەکانی هەموو چین و توێژەکانی گەلی سووریا و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا و سەروەری دەوڵەتی سووریای كردەوە.
لای خۆیەوە سەرۆک کۆماری سووریا پابەندبوونی وڵاتەکەی بە ئاسایشی سنووری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات دووپات کردەوە و هەوڵ و لەمبارەیەوە ستایشی ڕێوشوێنەکانی حکوومەتی عێراقی کرد. هەروەها ئاماژەی بە بەهێزکردنی هەماهەنگیی دوو قۆڵی نێوان عێراق و سووریا بەتایبەت لە بواری ئەمنیدا کردەوە بۆ پاراستنی سنوور و راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش، لەگەڵ هەماهەنگیکردنی هەوڵەکان بۆ کردنەوەی دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.