پارێزگای هەولێر دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممەی بەهۆی سەرما و سۆڵە و دابەزینی پلەكانی گەرما كردبووە پشوو، بڕیاری دا سبەی چوارشەممەش بەهەمانشێوە پشووی فەرمی بێت.
پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: بەهۆی ئەو سەرما و سۆڵە و دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفڕ و دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ و بەستن و شەختەی ڕێگا و شەقامە سەرەکی و گشتییەکان، پارێزگاری هەولێر لەپێناو پاراستنی سەلامەتی تەندروستی قوتابییان، بڕیاری دا سبەیش چوار شەممە پشوو بێت.
راشیگەیاند: پشووەكە تەنها ناوەندەكانی خوێندنی حكوومی و ناحكوومی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر دەگرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.